شەقامەکانیشی رێکخستەوە

شارەوانی دیبەگە دەستیکرد بە پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان

شۆڕش قادری

شارەوانی دیبەگە کەوتەخۆ و دەستیکرد بە پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان و رێکخستنەوەی شەقامەکان.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 4.7.2025، سەرۆکایەتی شارەوانی دیبەگە هەڵمەتێکی بۆ پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان و رێکخستنەوەی شەقامەکان ئەنجامداوە.

شارەوانی دیبەگە هەرچی خۆڵ و خاشاک و زبڵ و پاشماوە هەبووە، هەڵیگرتووەتەوە و فڕێیداوە، زیادەڕۆییەکانی لابردووە و شەقامەکانی بە جوانترین شێوە رێکخستووەتەوە.