لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر
دژەتیرۆرى کوردستان: درۆنێکى بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە
964+
وریا فەتاح
دژەتیرۆرى کوردستان، دەنگى تەقینەوەکەى هەولێر ئاشکرا و دەڵێت: درۆنێکى بۆمبڕێژکراو بووە و لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر خرایەخوارەوە.
لە دواى دەنگى تەقینەوەکەى ئەمشەوى هەولێر، دژەتیرۆرى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەپێى زانیارییەکانمان، ئەمشەو پێنجشەممە 3ـى تەمووزى 2025، کاتژمێر 9:58 خولەک، درۆنێکى بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر خرایەخوارەوە.
جەختیش دەکاتەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، سەرچاوەیەکى بەرپرس لە هەولێر بە 964ـى وت،”دەنگى دوو تەقینەوە بیستراوە و لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بوون”.