ئاگر کەوتووەتەوە

درۆنێک لە زاخۆ کەوتەخوارەوە

964+

شڤان عەبدوڵا- زاخۆ

دوای کەوتنەخوارەوەی چوار درۆن لە فڕۆکەخانەی کەرکوک و بینای قوتابخانەی کەمپێکیش لە زاخۆ بەر هێرشی درۆنی کەوت.

دەوروبەری کاتژمێر 12.20 خولەکی ئەمشەو درۆنێک لەناو بینای قوتابخانەی کەمپی بێرسڤ لە ناحیەی دەرکار کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە.

پەیامنێری 964 لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە رایگەیاند، تا ئێستا دیارنییە ئاراستەی درۆنەکە لەکوێوە بووە، بەڵام زیان بەر قوتابخانە کەوتووە و بەرگری شارستانی بەڕێوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

ئەمشەو بە چوار مووشەك هێرش كرایەسەر فڕۆكەخانەی كەركوک، بەڵام سیستمی بەرگریی فڕۆكەخانە توانی بەرپەرچی بداتەوە و یەکێکیان کەوتە ماڵێکەوە کە 11 سەرخێزانی تێدابوو.

هێشتا هیچ لایەنێکی فەرمی روونکردنەوەی دەربارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان نەداوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح