پێشانگای جوانی لە هەولێر بەڕێوەچوو
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئەمڕۆ هەینی، لە هەولێر پێشانگایەکی تایبەت بە براندەکانی جوانکاریی کرایەوە، کە بەرهەمەکانی کۆزمەتیک، جلوبەرگ، سەنتەرەکانی جوانکاریی و قژچاندنەوە تیایدا بەشدار بوون.
ئەمە یەکەمین جارە پێشانگای لەم شێوەیە لە هەولێر بکرێتەوە.
سارینا خدر، یەکێک بوو لەو خانمانەی وەک سەنتەری جوانکاری بەشداریکردبوو، بە تۆڕی 964ی وت، “هەلێکی باشە، بۆ پیشاندانی بەرهەمەکانمان و بازاڕکردن، زیاتر لە 14 بەرهەمی جوانکاریمان هەیە، کە هەموویان ناوخۆیین، ئەوەی لەم پێشانگایە سەردانمان بکات داشکاندنی تایبەتی بۆ دەکرێت، یەکەمین جاریشە، بەشداریی لە پێشانگایەکی لەم شێوەیە دەکەین”.
پێشانگای جوانی لە شاری هەولێر، بە بەشداریی زیاتر لە 25 براند بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی سێ رۆژ لە کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بۆ 8ی شەو بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: هێمن بەکر
+9