سیدەکان

دوو مانگ بوو ژنى مارەبڕى بوو؛ ئەو گەنجەى بە تەقینەوەى مین گیانى لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور- سۆران

بەیانى ئەمڕۆ شەممە 28.6.2025، لە کوێستانەکانى سەروکە لە سنوورى سیدەکانى ناوچەى برادۆست، گەنجێک لە کاتى شوانی، مین پێیدا دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات.

رابەر ئەنوەر لە راگەیاندنى کاروبارى مینى هەولێر بە 964ـى وت،”رووداوەکە لە کوێستانەکانى سەروکە لە سنووى قەزاى سیدەکان روویداوە و مین بە گەنجێکدا تەقیوەتەوە و گیانى لەدەستداوە”.

خاڵۆزایەکى ئەو گەنجە بۆ 964 باسى لەوەکرد، کوڕەکەیان ناوى (عوسمان سدیق برادۆستی)ـە و پیشەى شوان بووە، بەڵام لە ناوچەى قەدەغەکراوى ئەمنیى دەڤەرى برادۆست بەرمین کەوتووە و گیانى لەدەستداوە.

بەوتەى خاڵۆزاکەى، عوسمان دوو مانگ لەمەوبەر ژنى مارەبڕیبوو و بڕیاربوو بەم زوانە پڕۆسەى هاوسەرگیرى ئەنجام بدات، بەڵام رووداوەکە خەونى عوسمانى لەناوبرد.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مین بە شوانێکدا تەقییەوە و قاچێکی لەدەست دا

مین بە شوانێکدا تەقییەوە و قاچێکی لەدەست دا