رووداوێکى هاتوچۆ لە گەرمیان
لەگەڵ بانگى بەیانى
ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، چەند خولەکێک دواى بانگى بەیانى لەسەر رێگاى کەلار بۆ ناحیەى رزگارى بەرامبەر ئیدارەى گەرمیان، ماتۆڕسکیلێک کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەردەکەڕێت. بەهۆیەوە لێخوڕەکەى گیان لەدەست دەدات.
وەک ئەوەى هاتوچۆى گەرمیان بڵاوى کردووەتەوە، ماتۆڕەکە لە کەلارەوە بەرەو ئاراستەى رزگارى رۆیشتووە.
“ئەوکەسەى گیانى لەدەستداوە تەمەنى 22 ساڵە و دانیشتووى گەڕەکى حەمرینى قەزاى کەلارە و کوڕێکى کاسبە”، هاتوچۆى گەرمیان وا دەڵێت.