"پێنجی دیکەش برینداربوون"
لە قەزای بێجی پێکابێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
روداوێکی هاتوچۆ لەسنوری قەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین رویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکانی سەڵاحەدین بە964ـی وت، جۆری روداوەکە وەرگەڕان بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە سەڵاحەدینەوە گەڕاوەتەوە قەزای بێجی و لەسەر رێگای گشتی سەڵاحەدین بەهۆی تیژڕەویەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە.
شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و پێنج سەرنشینيش بریندابوون.
وتیشی “بەهۆی روداوەکەوە جگە لەگیان لەدەستدانی شۆفێرەکە، دوو لە بریندارەکان کە یەکێکیان ژنەو باری تەندروسیان ناجێگیرەو سەرجەمیان دانشتوی شاری موسڵن”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن