ئەویان بەکاتی دادەخرێ

ئەمبوڵانست ویست لەبری 122 پەیوەندی بەم سێ ژمارەیەوە بکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەگەر ئەمشەو لە کاتژمێر 12:00ی شەو بۆ 7:00ی بەیانی لە سلێمانی و دەوروبەری کارتان بە ئەمبوڵانس هەبوو، تەلەفۆن بۆ ژمارە 122 مەکەن، چونکە ئەوە کار ناکات، بەڵکو ژمارەی دیکە کاراو کراوە.

ئەمە ژمارەکانە، (07701949090 یان 07701949191 یان 100 )

لە ئاگادارییەك سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی کە 964 بینوویەتی دەڵێت، سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە لە کاتژمێر 12:00 ئەمشەو، تاکاتژمێر 7:00ی بەیانی ژمارە 122 لەکار دەکەوێ.

ئەوەش، بەهۆی ئیشکردن لە هێڵی گەرمی ژمارە 122ی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی، بۆیە باشتر وایە لە كاتی رووداو، كارەسات و نەخۆشییە كتوپڕەكان پەیوەندی بکەن هەردوو ژمارە مۆبایلی (07701949090 یان 07701949191 یان 100 ).

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی، باسی لەوەکردووە، پەیوەندیەكە بێ بەرامبەرە و 24 كاتژمێر کراوەیە، تاوەكو ئەمبوڵانس و تیمی تایبەت بەزووترین كات بگەنە شوێنی داواکراو.

بەرگری شارستانی سلێمانی: هێڵی گەرمی 115 لەکاردەکەوێت

بەرگری شارستانی سلێمانی: هێڵی گەرمی 115 لەکاردەکەوێت