شەقامێکى 30 مەترى لە گەڕەکى هەولێری نوێ قیرتاو دەكرێ
كەی تەواو دەكرێت؟
شەقامێکى 30 مەترى لە گەڕەکى هەولێری نوێ قیرتاو دەكرێ
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەردى بناغەى پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامێکى 30 مەترى لە گەڕەکى هەولێری نوێ داندرا، كە شەقامی 120 مەتریی خێرا و گەڕەکی هەولێری نوێ بە کەرتەکانی سێبەردان دەبەستێتەوە.
لە رێوڕەسمێكدا كە پارێزگاری هەولێر ئامادەبوو، ئەمڕۆ دووشەممە 23.6.2025 بەردی بناغەی شەقامێكی 30 مەتری لە گەڕەكی هەولێری نوێ دانرا، كە بە پێی راگەیاندراوی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بڕی 282 ملیۆن و 750 هەزار دینار، لە سەر داهاتی 15%ـی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر تەرخان كراوە.
كارەكە هەر قیرتاو نییە و بۆڕی ئاوەڕۆشی بۆ دادەنرێت و بە گوێرەی نەخشەی شەقامەكە، شەقامی 120 مەتریی خێرا و گەڕەکی هەولێری نوێ بە کەرتەکانی سێبەردان دەبەستێتەوە.
شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەکە بە شێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێت و ماوەى تەواوکردنیشی 75 رۆژە، كە پڕۆژەكە قیڕتاوکردنی شەقامێکی 30 مەترییە بە رووبەری 18 هەزار و 650 مەتر دووجا لەگەڵ دانانی بۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شوێنە پێویستەکانی شەقامەکە.