"تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی پیسبوونیان تۆمارنه‌كردووه"
ئامێری پشکنینی پیسبوونی ژینگه به تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان له كوردستان هه‌یه
964+
فەرهاد حەسەن
ئامێری پشکنینی پیسبوونی ژینگه به تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له شارەكانى هه‌رێمى كوردستان داندراون، به‌ڵام به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى هه‌ولێر تا ئێستا هیچ حاڵەتێكى پیسبوونى ژینگه‌ییان به‌و جۆره تیشكه تۆمار نه‌كردووه.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت ساڵه له سه‌رجه‌م شاره‌كانى عێراق و به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ئه‌م ئامێره داندراوه.
وتیشی، “له شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، ئیداره‌كانى زاخۆ و راپه‌ڕین ئه‌م ئامێرانه داندراون و پێوانه‌ى ئه‌و جۆره تیشكانه ده‌كه‌ن، كه تایبه‌تن به پیسبوونى ژینگه به ئه‌تۆم”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى ئه‌م جۆره پیسبوونه له هه‌رێمى كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22.6.2025 فڕۆكەكانی ئەمریكا هەرسێ وێستگەی ئەتۆمی ئەسفەهان، نەتەنز و فۆردۆیان لە ئێران بۆردومان كرد و بە قسەی خۆیان تێكوپێكیانداون، دامەزراوەی چاودێریی تیشكدانەوەی ئەتۆمی لە عێراقیش رایگەیاندووە، هیچ پیسبوونێكیان بە تیشكی ئەتۆمی لە چوارچێوەی سنووری عێراق تۆمار كردووە.