لە کۆیە

ئەمڕۆ تەرمی ئەو باوکەی لەگەڵ دوو منداڵەکەیدا خنکا دۆزرایەوە

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

تەرمی ئەو باوکەی کە دوێنێ ئێوارە لە زێی بچوکدا خنکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کۆیە دۆزراوەیە و تەرمی منداڵەکەی تر تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

دوێنێ ئێوارەی شەممە21.6.2025 باوکێک و دوو منداڵی بە نەتەوە عەرەب دانیشتووی قەزای کۆیەن، باوکەکە مامۆستای بەشی یاسایە لە زانکۆی کۆیە، بە مەبەستی گەشت و مەلەکردن روویان لە زێی بچووک لە گوندی بۆگد کردووە و بە هۆیەوە هەر سێکیان لە ئاوەکەدا خنکاون.

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی باوکەکە دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا تەنها تەرمی منداڵەکەی تر ماوە بدۆزترێتەوە، تیمەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمەکەیدا.

وتیشی، خێزانەکە بە مەبەستی گەشت و مەلەکردن روویان لە زێیەکە کردووە و تا ئێستا نازاندرێت هۆکاری خنکانەکەیان چۆن بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی