"لەلایەن ئەندامێکی سەر بە ئیسرائیل دانرابوو"

هێزە ئەمنییەکانی ئێران: بۆمبێکمان لەناو تاران پوچەڵکردەوە

964+

شۆڕش قادری

وتەبێژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەڵێت، بۆمبێکیان لەناو جەرگەی تارانی پایتەخت پوچەڵ كردووەتەوە، کە بە قسەی خۆیان لەلایەن ئەندامێکی سەر بە ئیسرائیلەوە دانراوە.

میدیای ئێران لەزاری سەعید مونتەزێر مەهدی وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە ئەمنییەکان بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ شەممە 21.6.2026، دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن هاوڵاتیان، بۆمبێکمان لە رۆژئاوای تارانی پایتەخت پوچەڵکردەوە، کە لەلایەن ئەندامێکی سەربە رژێمی زایۆنی دانرابوو”.

دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، رۆژانە دەزگا ئەمنییەکانی ئێران ژمارەیەک کەس بەتۆمەتی پەیوەندی و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکەن و ئەمڕۆش، نور عەلی فەرماندەی پۆلیسی ئیتلاعات و ئاسایشی گشتی پارێزگای قوم رایگەیاند، 22 کەسیان دەستگیر کردووە.

زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە تاران تەقینەوە

زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە تاران تەقینەوە

رۆژانە ئیسرائیل سەدان ملیۆن دۆلار بۆ هێرشی سەر ئێران خ...

رۆژانە ئیسرائیل سەدان ملیۆن دۆلار بۆ هێرشی سەر ئێران خەرجدەکات