ئاڵای ئێران و ئیسرائیل
دوا زانیاری باسکراوە
ئەمڕۆ رۆژێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ وەستانی شەڕ
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ لە جنێفی سویسرا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا کۆدەبێتەوە.
بۆ ئەوەی شتێک بە شتێک بکەن، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی نیوان ئێران و ئیسرائیل. بە کورتی ئەمە دوا پەرەسەندنەکانە سەبارەت بە کۆبوونەوەکە:
– ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا: لەگەڵ بەریتانیاو ئەڵمانیا دۆسێی گفتوگۆیەکی گشتگیر دەدەینە ئێران.
– عێراقچی: لە جنێف تەنیا لەسەر دۆسێی ئەتۆمی ئێران قسە دەکەین.
– عێراقچی: لەگەڵ هیچ لایەنێک لەبارەی توانای موشەکی ئێرانەوە قسە ناکەین، ئەوە مافی خۆمانەو بۆ بەرگریکردنە لە خۆمان.
– عێراقچی: ئەمریکا داوای گفتوگۆی کردووە نەک ئێمە، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکا ناچینە گفتوگۆوە تا ئەم هێرشانە نەوەستێت.
– ئەڵمانیا: ئەگەر ئێران گەرەنتیمان بداتێ کراوەین بە رووی گفتوگۆدا.
– دەستەی بەرژەوەندییەکانی ئێران: هیچ کەس لە خەیاڵی ئەوەدا نەبێت خۆ بدەین بە دەستەوە.
– کۆشکی سپی: ترەمپ لایەنگری ئاشتییەو مۆڵەتی دوو هەفتەی داوە بە رێگەچارەی دیبلۆماسی.