بۆرودومانی سوپای توركیا
ئاقاری چوار گوندی ناحیەی دێرەلووک دەسووتێت و رێگە نادرێت بكوژێندرێتەوە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە ئاقاری چوار گوندی ناحیەی دێرەلووک لە سنووری قەزای ئامێدی دەسووتێت، دانیشتوانی گوندەکانیش بەهۆی نەسەقامگیری ناوچەکەوە ناتوانن ئاگرەکە بکۆژێننەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.18، چوار گوندی دەڤەری بەرگارەی و دەڤەری نهێلێ لەلایەن سوپای تورکیا تۆپبارانکران و بەوهۆیەوە ئاقار و رەز و باخی گوندەکانی “گوهەرزی و سەرگەڵێ و مژێ و کەڤنە مژێ” ئاگریان تێپەربووە دەسووتێت و تائێستا ئاگڕەکە کونتڕۆڵ نەکراوە، کە بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەکەوە هێزە ئەمنییەکان رێگە بە دانیشتووان نادەن ئاگرەکە بکوژێنەوە.
ئەحمەد سەعدوڵا، موختاری گوندی گوهەرزێ بە964ـی وت، زیاترە لە دوو کاتژمێرە ئاقاری گوندەکەیان دەسووتێت و بە دەیان دۆنم پوش و پەلاش و داری سروشتی سووتاون، زیانێکی زۆریش بە چەندین رەز و باخی هاوىتیانی گوندەکەش گەیشتووە .
وتیشی، “تۆپبارانکردن لە دەوروبەری گوندەکە بەردەوامە، هێزە ئەمنییەکان رێگەمان نادەن بڕۆینە ئاقارەکە بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکەوە”.
لەلای خۆیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، لەدوێنێوە دەوروبەری گوندەکانی دەڤەری بەرگارە و دەڤەری نهێلێ بەردەوام دەنگی تەقە و تۆپبارانکردن دێت ئاگر بە ئاقاری چەندین گوند کەوتووتەوە.
دەڤەری بەرگارە و دەڤەری نهێلی دەکەوێتە سنووری ناحیەی دێرەلووک لە رۆژهەلاتی قەزای ئامێدی .
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
بۆردومانی تورکیا
درۆنی توركیاش بەشدارە
لە كۆبانێ شەڕە و چەكی قورس بەكاردێت
ئیستانبوڵ، دوبەى و دەوحە رایان گرتووە
هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانى بۆ 964: گەشتەکانمان بۆ تاران رانەوەستاون
سوپای سووریا و هێزە کوردییەکان شەڕ رادەگرن
ئاگربەست لە حەلەب راگەیەندرا
ژن و منداڵى تێدایە
حەلەب؛ 13کەس گیانیان لەخشیوە و 64ـى دیکەش بریندارن
فرانک هۆگەربێتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی