روونكردنەوەیان داوە
پەیجی فەرمیی یەكەكانی 70ی پێشمەرگە هاككرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نووسینگەی راگەیاندنی فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەی كوردستان ئاشكرای كرد، پەیجی فەرمییان هاككراوە و ئێستا دەسەڵاتیان بەسەر پەیجەكەیاندا نەماوە.
روونكردنەوەی نووسینگەكە بەم شێوەیەیە:
“ماوەی چەندین رۆژە لەلایەن چەند کەس و باندێک هەوڵی هاککردنی پەڕەی فەرمیی هێزەکانی 70 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک دەدرا لەبەرئەوەی چاویان بەو پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونەی هێزەکانی 70 هەڵنەدەهات کە بەخۆیەوە بینی بووی، لەبەرئەوە دەستیانکرد بە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەیەکی درێژ و دوای هەوڵێکی زۆر و لە رێگای چەندین باندەوە کاریان لەسەر هاککردنی پەڕەکەمان کرد و هاکیان کرد، ئێستا پەڕەی فەرمیی هێزەکانی 70 لە ژێر دەسەڵاتی ستافی بەڕێوەبەریدا نەماوە و هاککەرەکان هەڵسوکەوتی پێوە دەکەن.