رووباری خابوور لە زاخۆ. وێنە: 964
پێشنياری دروستكردنی لیژنەیەکی باڵا كرا
قایمقامی سلێمانی: رووبەڕووی وشکەساڵی بووینەتەوە
964+
محەمەد فاتیح
كاریگەرییەكانی وشكەساڵی بە ئاشكرا بە هەرێمی كوردستانەوە دیارە و قایمقامی سلێمانیش كۆبوونەوەیەكی سەبارەت بە وشكەساڵی و چۆنێتی دابینكردنی ئاو بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دا.
قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە بەمەبەستی خۆگونجاندن و رووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی لە وەرزی هاویندا، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە و رێکاری پێویست دیاریکرا بۆئەوەی هاوڵاتیان ئاوی پێویستی خواردنەوەیان بەدەست بگات و ئاو بۆ باخچە و سەوزاییەکانیش دابین بکرێت”.
لە کۆبونەوەکەدا ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی وتى، “رووبەڕوی دۆخێکی نەخوازراو بووینەتەوە کە وشکەساڵییە و هەموو هەوڵی خۆمان بەکاردێنین بۆئەوەی لە وەرزی هاویندا ئاوی پاک بۆ خواردنەوە و ئاودانی باخ و سەوزاییەکانیش دابین بکەین و هەروەها رێگەش بگرین لە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچون و رشانەوە و ڤایرۆسی کۆلێرا”.
لە کۆبونەوەکەدا پێشنیارکرا به:
-دروستکردنی لیژنەیەکی باڵا بۆ رووبەرووبونەوەی وشکەساڵی.
-دانانی بودجەیەکى تایبەت بە وشکەساڵی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
-چاككردنەوەی هەموو ئەو بیرانەى لە دەوروپشتی سلێمانی هەن و ئاوەکانیان بەکەڵکی خواردنەوە دێن و هەتا کۆتایی وەرزی هاوین ئیدارە بدرێن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پەنا نەبەنە بەر ئاوی نەشیاو.
-لە رێگەی شەمعەکانەوە ئاو بۆ سەوزایی و باخچە و پارکەکان دابین بکرێت.
-چاودێری هەموو ئەو تانکەرانە بکرێت کە ئاو دەفرۆشن بە هاوڵاتیان.