هاوڵاتیان وەڵام دەدەنەوە

جەنگ موچەى لەبیر بردوونەتەوە؟

964+

عەبدولعەزیز خالند- دیلان محمەد

هەرچەندە 47 رۆژە موچەخۆرانى هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام خەریکە جەنگى نێوان ئیسرائیل و ئێران، موچە لەبیر خەڵک دەباتەوە.

جەنگەکە موچەى لەبیر بردوونەتەوە؟.

ئەمە پرسیارى 964 بوو بۆ هاوڵاتیان، ئەوان بە دوو شێوازى جیاواز وەڵامى دەدەنەوە، هەندێکیان پێیان وایە ئێستا هەواڵى جەنگەکە گەرمترە و خەریکە دەنگوباسى موچە نامێنێت، هەندێکیشیان دەڵێن،”موچە لەبیر ناچێتەوە”.

هاوڵاتییەکیش پێى وایە، جەنگەکە لە بەختى حکومەت بوو کە گرنگى خەڵک بۆ موچە لاواز بووە.

ئەى تۆ جەنگەکە موچەى لەبیر بردویتەوە؟، دەتوانى لەم لینکەدا راى خۆت دەرببڕیت.

پێداچوونەوەی: وریا فەتاح

لەبارەی موچەکەی هەرێمەوە ئەگەر هەیە دووشەممە دادگا کۆ...

لەبارەی موچەکەی هەرێمەوە ئەگەر هەیە دووشەممە دادگا کۆبێتەوە