ساتی سوتانی دارەکان. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
500 دۆنم زەویش بەرکەوتووە
ئاگرێک لە پیرەمەگروون نزیکەی هەزار دار بەڕووی سووتاند
964+
ژووری هەواڵ
ئاگرێك لە سنوری گوندی “هۆمەرقەوم” لە مێرگەپان 500 دۆنم زەوی سوتاند و دوای نزیکەی چوار کاتژمێر کۆنترۆڵکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 16.6.2025، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئاگرەکە جگە لە سوتاندنی 500 دۆنم زەوی و پوش و پاوان، زیانی بە نزیکەی یەک هەزار دار بەڕوو گەیاندووە.
بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، هاوڵاتیانی گوندی هۆمەرقەوم و شەدەڵەو چەند هاوڵاتیەکی دیکەی گوندەکانی دەوروبەری ئاگرەکە، هاوکاری پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپانیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.