ناحیەی رۆڤیا

کرێکارێک دوای هەڵکردنی مۆلیدە گیانی لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

کرێکارێکی گەنج لە کاتی هەڵکردنی مۆلیدەی گوندی بەردەسۆری، مۆلیدەکە پێیدا دەتەقێتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.15، مەنهەل مۆفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە 964ـی وت، لە گوندی بەردەسۆری لە سنووری ناحیەی رۆڤیا، کرێکارێک دوای هەڵکردنی مۆلیدەی گوندەکە، مۆلیدەکە تەقیوەتەوە و دەستبەجێ کرێکارەکە گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە و دوای پشکنین رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

کرێکارەکە ناوی فایەق کەمالە و تەمەن 30 ساڵە و خێزاندارە، هەروەها دوو منداڵیشی هەیە.

بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا وتیشی، کارەبای مۆلیدەی گوندەکە بە تەواوی سووتاوە و چەند رۆژێک گوندەکە بەبێ کارەبای مۆلیدە دەبن، تا کارەبایەکە چاکدەکرێتەوە.

گوندی بەردەسۆری نزیکەی 170 ماڵ تێیدا هەن، دەکەوێتە ناحیەی رۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو ئێسک و پروسکانەی لە پڕۆژەی دووسایدی رۆڤیا دۆزرانەو...

ئەو ئێسک و پروسکانەی لە پڕۆژەی دووسایدی رۆڤیا دۆزرانەوە، هی دوو گۆڕن