بەرز بووەتەوە
مسقاڵی زیڕی عەیارە 21 نزیکە لە 700 هەزار دینار
964+
توانا نەقی
سێ رۆژە بەهۆی گرژی و شەری نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و عیەرە 21 مسقاڵێکی خەریکە دەبێتە 700 هەزار دینار
لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.5.2025، یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 3432 دۆلارە.
هاوکات 100 دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕى دراوى هەولێر بە 144 هەزار و 500 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەم شێوەیە دیاریى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 728 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 695 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 595 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، هەورەها ئەم شەرە موشەک و درۆنەی لە نێوان ئسرائیل و ئێران بەردەوامە وای کردووە کە زیاتر زێر بەرز بێتەوە.