چاڵنجە

لە چرکەی 10ـی رایگرە و یەک دینار مەدە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لە شاری هەولێر چێشتخانەیەک چاڵنجی هەیە و بۆردێکی داناوە، ئەگەر بتوانیت لە چرکەی 10 رایبگری پارەی خواردنەکەت نادەیی و دەبێتە خۆڕایی.

رۆژانە خەڵکێکی زۆر دەچن، گرنگ نییە کێ، تۆش جانسی ئەوەت هەیە تاقی بکەیتەوە.

مستەفا سەباح، بەرێوەبەری چێشتخانەکەیە و قسەی بۆ کردین و وتی، ” پێشوتریش چەند چاڵنجێکم داناوە و ئامانجم لەو چاڵنجانە دروستکردنی هاورێیەتیە لەگەڵ موشتەرییەکان و دڵخۆش کردنیانە”.

وتیشی، ” ئەگەر چەند هاورێیەک بێن و تاقیبکەنەوە هەر کامیان توانی لە سەر چرکەی 10 بیوەستێنێ هەموویان بەر ئۆفەرەکە دەکەون و پارەی خواردنەکە نادەن، رۆژانەش موشتەریەکان چەند جارێک لەسەر چرکەی 10 رایدەگرن”.

چێشتخانەی کۆشکی رەشید دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری و ئەوە یەکەمجاری نیه چاڵنج دەکات و پێشتر چاڵنجێکی کردبوو کە ئەگەر بتوانی بوایە 10 لەفە بخۆی بڕی 100هەزارت وەردەگرت یان ئەگەر نرخی سینیەک کەبابت بزانیبوایە سینیە کەبابەکەت بەخۆڕایی وەردەگرت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

چێشتخانەیەکی نانی بەیانیان لە خەرەندی رواندز سەرنجی گ...

چێشتخانەیەکی نانی بەیانیان لە خەرەندی رواندز سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە