بەدواداچوونی کردووە
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین رەتیدەکاتەوە قوتابیه‌کەی سۆران به ژیرى ده‌ستكرد مردبێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین روونکردنەوەیه‌كى له‌باره‌ى کۆچی دوایی ئەو قوتابییە بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌نگۆیه‌ك وابڵاوكرایه‌وه گوایه دوای راوێژکردن بە ژیری دەستکرد و بەکارهێنانی جۆرە دەرمانێک کۆچی دوایی کردووە.
زەکەریا سلمان، قوتابی قۆناغی دووی بەشی رووپێوان و نوێنەری قوتابیانی بەشەکەی خۆی بوو لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین بوو.
زانكۆكه رایدەگەیەنێـن دوای بەدواداچوون و قسەکردنیان لەگەڵ (مام سلمان خدر) کە باوکی قوتابییه‌كه‌یه، رەتیکردووه‌ته‌وە كه کوڕەکەیان بەهۆکاری راوێژکردن بە ژیری دەستکرد و خواردنی دەرمانی هەڵە کۆچی دوایی کردبێت.
پ.د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، سەرەخۆشی ئاڕاسته‌ى خانەوادەکەی كردووه و پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه قوتابی ناوبراو بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی هەڵە و رێنمایی وەرگرتن لە ژیری دەستکرد کۆچی دوایی نەکردووە.
به‌قسه‌ى باوکی قوتابییه‌كه كه به زانكۆى سه‌ڵاحه‌دینى راگه‌یاندووه، کورەکەی جاروبار زەختی دادەبەزی و ئه‌وانیش له نۆرینگە چاره‌سه‌ریان ده‌كرد و چاک دەبوویەوە، بەڵام ئەمجارە زەخت دابەزینەکەی بووە هۆکاری کۆچی دوایی کوڕەکەم.