تاوه‌كو 40 هه‌زار تۆن وه‌رده‌گرێت
سایلۆى رۆڤیا ده‌ستى به وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سایلۆى ناحیه‌ى رۆڤیاى سه‌ر به دهۆك، ده‌ست به وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران كرا و قه‌باره‌ى سایلۆكهش ده‌توانێت تاوه‌كو 40 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌ربگرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سایلۆكه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى قه‌زاى شێخان و ناحیه‌ى ئه‌لقۆش كراوه.
یه‌كه‌مجاره ئه‌م سایلۆیه گه‌نمى جوتیارانى شێخان و ئه‌لقۆش وه‌رده‌گرێت، ئه‌ویش بۆ بارسووككردنى سایلۆى شێخانه و بۆئه‌وه‌ی بتواندرێت زۆرترین رێژه‌ى گه‌نم له جوتیاران وه‌ربگرن.