هەواڵەکان
سلێمانى به رێوڕه‌سم جه‌ژن ناكات
ژووری هەواڵ
بە وێنەیەکی رەشوسپیەوە دووربێ کە لە ماتەمینی دەچێت نوسیویەتی بەهۆی بارمتەگرتنی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە لەلایەن عێراق، بەفەرمی رێورەسمی جەژن ناکەین، ئەمە قسەی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییە کە لەم رۆژی عارفەدا بڵاویکردووتەوە.
هه‌ر له‌ئێستاوه دهۆك شوێن و جێگه‌ى نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتیار له جه‌ژنى قورباندا رووی تێبكات، چونكه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هه‌رچی هۆتێل و مۆتێلى شار هه‌یه له‌لایه‌ن گهشتیارنهوه حجزكراون، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت، ئه‌م جه‌ژنه نزكهى 80 هه‌زار گه‌شتیار رووی تێبكات.
ده‌مێكه گه‌رمیان ترسی وشكه‌ساڵى لێنیشتووه و به فه‌رمیش راینه‌گه‌یاندووه كه ئه‌مساڵیان له باران و تهڕێتییهوه وشك ده‌بێت، به‌ڵام وورده ورده نیشانه‌كانى ئه‌و وشكه‌ساڵییه له‌م ئیدالرهیه ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ر له‌ئێستاوه چاندنى برنج و گه‌نمه‌شامی له جوتیاران قه‌ده‌غه‌كردووه.
له سه‌بینێوه جه‌ژنى قوربانه، ساڵانه هاوڵاتیان قوربانى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، بۆیان داندراوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاژه‌ڵه‌كان له‌ماڵه‌وه سه‌رنه‌بڕن، ئه‌گه‌ر له سهربڕخانهكانیش سه‌ریان بڕین پاشماوه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قام و رێگاكان فڕێنه‌ده‌ن