تەنیا ئەوانەی لەسەر رووباری سیروانن دەتوانن

چاندنی برنج و گەنمەشامی لە گەرمیان قەدەغەکرا

میلاد جەلال – گەرمیان

وشکەساڵی و کەمبارانی، گەرمیانی ناچار بە قەدەغەکردنی چاندنی مەرەزە و گەنمەشامی کردووە، بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیانیش دەڵێت، ھەرکەس ئەو دوو بەرھەمە بچێنێت سزا دەدرێت.

موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان بە 964ـی وت، کەمبارانی و دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری سیروان و پرۆژەکانی ئاودێری، ناچاری کردووین کە چاندنی ھەردوو بەروبوومی گەنمەشامی و برنج قەدەغە بکەین”.

“ئەو جوتیارانەی سود لە ھەرسێ پرۆژەی ئاودێری”باڵەجۆ، شێخ لەنگەر و سەلام”وەردەگرن، نابێت ئەو دوو جۆرە بەرھەمە بچێنن بۆ ئەمساڵ”،موئەیەد ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ھەر جوتیارێک پابەند نەبێت بە بڕیارەکە، ئەوا   ناچارن سزایان بدەن.