"کە موچەخۆر پارەی پێ نەبوو، کەس پارەی پێ نییە"

دواکەوتنی موچە بازاڕی کاسبکارانی پیشەسازی سلێمانی کپ کردووە

دیلان محەمەد – سلێمانی

چەند ساڵێکە قەیرانی دارایی بازاڕەکانی کوردستانی کپ کردووە و بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ، دواکەوتنی موچە هێندەی تر بازاڕی خەواند و کەسابەتی کاسبکارانی پیشەسازی سلێمانی بەتەواوەتی لاواز کردووە.

محەمەد دارا وەستاکار لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “کە موچەخۆر و فەرمانبەر پارەی پێ نەبوو، نە دکتۆر و نە وەستاکار پارەی پێ نابێ، هەموو بازاڕ پەیوەندی بە موچەوە هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیش و کەسابەت زۆر کەم بووە و بەم بەرەجەژنانە تا نیوەڕۆ سفتاحی نەکردووە، لەکاتێدا ساڵانی پێشوو و لەو کاتەدا، پێنج ئۆتۆمبێل لەناو دوکانەکەیدا بووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری