هەولێر
لەو کرێکارانەی کەوتنە ژێر خۆڵەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا
964+
دەشتی عارف
دوای ئەوەی پێنج کرێکار لە پرۆژەی خزمەتگوزارایی خێرای ئاو لە هەولێر کەوتنە ژێر خۆڵەوە یەکێکیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری 964 لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاواوە رایگەیاند، هەر پێنج کەسەکە هێنراوتنە ئێرە پاشان یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت، تەرمی ئەوەی گیانی لەدستداوە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و ئەو چوار کەسەکەی دیکەش لە ژێر چاودێری پزیشکدان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی