964 بەدواداچوونی كردووە
لە حاجیاوا سەوزە بە ئاوی پیس و قورس ئاو دەدرێت؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له حاجیاواى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین، كۆمه‌ڵێک چالاكوان هۆشدارى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی ترسناک ده‌ده‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به ئاوى پیس و قوڕس سه‌وزه و باخچه‌كان له‌لایه‌ن به‌شێك له جوتیاران ئاو ده‌ده‌رێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت، به‌وشێوه‌یه نییه كه چالاكوانه‌كان باسی ده‌كه‌ن.
له سۆشیاڵ میدیاكانى ئه‌م ناحیه‌یه گرته ڤیدیۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاوى زێراب له نزیك باخچه‌كان به جۆگهڵهكاندا ده‌ڕوات و ده‌ڵێن، زۆربه‌ى سه‌وزه و باخچه‌كان به‌م ئاوه ئاو ده‌درێن و به‌رهه‌مى ئه‌م شوێنانه‌ش به‌هۆى ئه‌م ئاوه‌وه ناته‌ندروستن.
964 په‌یوه‌ندی به ئەزوەر جەعفەر بابه‌کر، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجیاوا كرد، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى خۆیه‌وه به‌دواداچوونى بۆ ئه‌م بابه‌ته كردووه ده‌ڵێت، به‌وشێوه‌یه نییه كه له سۆشیاڵ میدیاكان باس ده‌كرێت.
وتیشی، “له‌گه‌ڵ جوتیارانى سنووره‌كه كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه و ئه‌و مهترسییهمان پێڕاگه‌یاندوون، كه ئه‌م جۆره ئاوه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی لێده‌كرێت”.
وتیشی، جگه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ليژنه‌ى خۆپاراستنى ته‌ندروستى، به‌شی ئابوورى ئاسایشی حاجیاواشی راسپاردووه كه به‌شێوه‌ى مه‌یدانى سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه گومانى ئه‌م كاره‌ى لێده‌كرێت، ئه‌وانیش به‌م دواى نیوه‌ڕۆیه سه‌ردانیان كردووه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌وشێوه نییه كه باس ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه دووپاتی ده‌كاته‌وه، له سنووره‌كه‌یاندا له‌هیچ شوێنێك سه‌وزه نه‌چێندراوه تاوه‌كو به‌م ئاوی قورس ئاو بدرێت، ده‌شڵێت، له‌یه‌ك شوێن وێنجه چێندراوه كه ئالیكی ئاژه‌ڵى لێ به‌هه‌م دێت، ئه‌ویش به‌م ئاوه ئاو نادرێت.
تاكه شوێنێك كه گومانى ئه‌و ئاوه‌ى لێده‌كرێت، باخچه‌یه‌كه به‌ڵام به‌قسه‌ى ئه‌و لیژنه ته‌ندروستییه‌ى سه‌ردانى شوێنه‌كه‌یان كردووه، ئاوەكەی له‌گه‌ڵ ئاوى پاك تێكه‌ڵكراوه، به‌ڵام لیژنه‌ى ته‌ندروستى پشكنینى بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پشتڕاست كرایه‌وه ئاوه‌كه ته‌ندروسته، ئه‌وكات رێگه‌ى به جوتیاره‌كه ده‌ده‌ن به‌كارى بهێنێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه رێگرى لێده‌كرێت و رێكاریشی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.