لە خوار 63 دۆلارە

دابەزینی نرخی نەوت: قەیرانێک بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەر

وریا فەتاح

نرخی نەوت بەهۆی زیادکردنى خستنەڕووى نەوت لەلایەن وڵاتانى ئۆپیک پڵەس، رووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆ لە خوار 63 دۆلارەوەیە.

ئەمڕۆ شەممە 31.5.2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 78 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دابەزیوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 60 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەهەمان شێوە دابەزیوە.

دابەزینى نرخى نەوت دواى ئەوەهات، لە کۆبوونەوەى ئەم دواییەى ئۆپێک پڵەس (رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت و هاوپەیمانەکانیان)، بڕیاردرا کە کەمکردنەوەى ئارەزوومەندانەى بەرهەمهێنان کە لەلایەن هەندێک وڵاتى ئەندامەوە جێبەجێ دەکرا، تا کۆتایى ساڵى 2025 درێژ بکرێتەوە. بەمەش هەموو ئەو وڵاتانەى بەرهەمهێنەرى نەوتن و داهاتەکەیان پشت بە نەوت دەبەستن توشى زیانى گەورە دەبن لەسەرووى هەموویانەوە عێراق.