"باشترە ئەندەرپاسێک لە شوێنی دروستبکرێت"

10 رۆژە پردە روخاوەکەی گۆپاڵە بێ ناز کەوتووە

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

ماوەی 10 رۆژە پردە روخاوەکەی گۆپاڵە بێ ناز کەوتوە و ئاسەوارەکەشی تاوەکو ئێستا لەسەر شەقامەکەیە و لانەبراوە .

دوای ئەوەی لە 19.5.2025 ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی دەکێشێت بە پردی پەرینەوەی هاوڵاتیانی شارۆچکەی گۆپاڵە، کە پردەکە تاکە هۆکاری پاراستنی هاوڵاتیان بوو بۆ پەرینەوە لە نێوان رێگای سلێمانی کەرکوک.

ئاوارە لەتیف سەرۆکی شارەوانی گۆپاڵە بە 964ی وت، ژیانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە لەمەترسی دایە, هیچ ئامرازێکی پەڕینەوە نەماوە، هەر کەس بیەوێت بپەرێتەوە دەبێت چوار ساید شەقامەکە ببرێت, بۆ ئەوەی بگات بە ئەوبەری شەقامەکە.

وتیشی “لە بری دروستکردنەوە یاخود چاککردنەوەی پردەکە، ئەندەرپاسێک بۆ ئەو شوێنە دروست بکرێت، تا کارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی هەموو سنورەکە دروست بکات”.

تاوەکو ئێستا هیچ بریارێکبە دەست شارەوانینەگەیشتوە لەسەر پردەکە، دەشڵێت “نازانین ئایا دروست دەکرێتەوە یاخود نا”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن