دیمهنێكى لۆبیا و قەیسى ته‌قته‌ق... وێنه: ئامانج جومعە
قه‌یسیش 30 تۆن بووه
رۆژانه نزیكه‌ى 90 تۆن لۆبیا له ته‌قته‌ق به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژانه به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانى جوتیاران له سنوورى قه‌زاى ته‌قته‌ق له زیادبوونه، به‌جۆرێك رۆژانه 90 تۆن لۆبیا به‌رهه‌مده‌هێندرێت و كشتوكاڵیش ده‌ڵێت له‌م زیاتره، چونكه به‌شێكی جوتیاران خۆیان ساغى ده‌كه‌نه‌وه و نایهێنن بۆ ناو عه‌لوه‌ى قه‌زاكه.
سه‌باح حاجى عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى راگه‌یاند، زۆرترین رێژه‌ى به‌رهه‌مى كشتوكاڵیان لۆبیایه كه ته‌نیا دوێنێ 90 تۆن هێندراوه‌ته عه‌لوه‌كه‌ى ته‌قته‌ق.
وتیشی “ئه‌مه رێژه‌یه‌كی زۆره بۆیه لۆبیاكه ره‌وانه‌ى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌كرێت تاوه‌كو ده‌گاته به‌سڕه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له ئێستادا قه‌یسی سنووره‌كه‌شیان پێگه‌یشتووه و دوێنێ 30 تۆن هێندراوه‌ته عه‌لوه.
ئه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى قه‌زاكه باسیده‌كات ته‌نیا ئه‌و ئاماره‌یه كه له عه‌لوه‌ى ناو ته‌قته‌ق وه‌ریگرتووه، چونكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه عه‌لوه‌یه‌كی دیكه له سنوورى ناحیه‌ى شوان هه‌یه و به‌شێكى جوتیاران به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌به‌ن بۆ ئه‌وێ، جگه له‌وه‌ى كه به‌شێكی دیكه‌ى جوتیارانیش به‌رهه‌مه‌كانیان خۆیان ساغى ده‌كه‌نه‌وه.