دیمەنێک لە کارتی نیشتمانی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
شەش جۆر هاوڵاتی دەتوانن
چۆن دەتوانیت بەبێ نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارتی نیشتمانی دەربکەیت؟
964+
ژووری هەواڵ
بەشێک لە هاوڵاتیان بە چەند مەرجێک دەتوانن بەبێ نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی مامەڵەی دەرکردنی کارتی نیشتمانی ئەنجامبدەن، بەڵام دەبێت 25 هەزار دینار بدەن.
ئەو کەسانەی کە بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی پێویستیان بە نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی نییە، ئەمانەن:
1 – کەسوکاری شەهیدان باوک، دایک، خوشک، برا و هاوسەر، پێویستە ناسنامەی ئەسڵیان پێبێت
2 – تۆمارکردنی منداڵی تازە لەدایکبوو.
3 – هاوڵاتیانی سەروو تەمەنی 65 ساڵ.
4 – مامەڵەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بوونی ناسنامەی ئەسڵی
5 – کەسانی تووشبوو بەو نەخۆشیانەی کە تووشی پەککەوتەیی کردوون.
6 – ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە بە مەرجێک 30 رۆژ زیاتر تێپەڕنەبووبێت بەسەر هاتنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەم زانیارییانە لە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی قەزای کفری وەرگیراون.