"پێموتووە فێرنەبێ ژنێکی لادێیی دێنم"

دەمەتەقێی ژن و پیاوێکی دەم بەخەندە و قسەخۆش لە فێستیڤاڵی گیابەهارییەکان

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

عوسمان عەبدوڵا و ئەوین نەوزاد ژن و پیاوێکی دەم بەخەندە و قسەخۆشن، لە سلێمانییەوە دەستی منداڵەکانیان گرتووە و چوونەتە فێستیڤاڵی گیابەهارییەکان لە خورماڵ.

لە دەمەتەقێیەکدا لەگەڵ پەیامنێری 964 عوسمان عەبدوڵا دەڵێت، “بەعام هەموو گیا بەهارییەکان خۆش و بەسوودن، خێزانەکەشم دەستاوی خۆشە و دەزانێ چۆن لێیان بنێ”، بەگاڵتەوە دەڵێت، “فێرم کردووە و پێموتووە، فێرنەبی ژنێکی لادێیی دێنم”.

خاتوو ئەوینیش بەپێکەنینەوە دەڵێت، “لە ترسا نییە کە گیابەهارییەکان لێدەنێم و خۆشم زۆر حەزم لێیە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.4.2026 شەشەمین فێستیڤاڵى گیا بەهارییەکان لە خورماڵ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

خورماڵ؛ یەکەم رۆژى شەشەمین فێستیڤاڵى گیا بەهارییەکان ...

خورماڵ؛ یەکەم رۆژى شەشەمین فێستیڤاڵى گیا بەهارییەکان دەستیپێکرد