لە گەرمیان 72 راوچی دەستگیر کراون

راوچییەک بە تانجییەکەی دەستییەوە دەستگیرکرا؛ یەکێکیش هەڵات

964+

شۆڕش قادری

لە کفری راوچییەک بە تانجییەکەی دەستییەوە دەستگیرکرا و یەکێکیش هەڵات، تەنیا ئەمساڵ لە گەرمیان 72 راوچی دەستگیر کراون.

هاشم عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی نەوجول لە گوندی (دووڕاجی) دوو تۆمەتباریان بینیوە کە خەریکی راوکردن بوون و بەدوای بێچوە ئاسکێکەوە بوون، لەکاتی بینینی مەفرەزەکە هەڵهاتوون، بەڵام لە ئەنجامدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان کە تانجییەکی راوکردنی پێبووە دەستگیرکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری، ئەو راوچییە راگیراوە و فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارەکەی دیکەش دەرچووە.

بەقسەی هاشم عەلی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 72 راوچی لە سنووری گەرمیان دەستگیر کراون و دراونەتە دادگا.

"راوچییەکان نایەڵن ژمارەی ئاسكەكان لە گەرمیان زیاد بكات"

راوچیەکانى گەرمیان ئۆتۆمبێلى باشیان پێیە و ئەوانەى پۆ...

راوچیەکانى گەرمیان ئۆتۆمبێلى باشیان پێیە و ئەوانەى پۆلیس نایانگرنەوە