گرفتى سەرەکییە

راوچیەکانى گەرمیان ئۆتۆمبێلى باشیان پێیە و ئەوانەى پۆلیس نایانگرنەوە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

پۆلیسى دارستان و ژینگەى گەرمیان توشى گرفتى زۆر بوون، لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانیان کۆنن و ئۆتۆمبێلە مۆێل بەرزەکانى راوچیانیان پێ ناگیرێن، لەلایەکى دیکە گرفتى کەمى بەنزین و کارمەندیان هەیە.

ھاشم عەلی، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە 964ـى وت،”ئۆتۆمبێلەکانمان لە دەورووبەرى 2010ن و کۆنن، لە کاتى دەرچوون مەفرەزەکانمان ناتوانن ئۆتۆمبێلى راوچییەکان بگرنەوە، چونکە هى ئەوان مۆدێل بەرزن”.

“جگە لە ئۆتۆمبێل و کەرەستە، کێشەی کەمی کارمەندیشمان ھەیە، بەڵام لێھاتویی و دڵسۆزی کارمەندەکان وایکردوە کە کەمی کارمەندمان کەمتر پێوە دیاربێت”، ھاشم عەلی وای وت

.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە بەنزینەی بۆیان دابین دەکرێت بەشیان ناکات و کەمە، زۆرجار ئەفسەر و کارمەندەکان وەکخۆى دەڵێت، بە پارەى خۆیان بەنزین دەکڕن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سنوورى گەرمیان ناوچەیەکى بەرفراوانى راوکردنە و راوچییەکى زۆرى لێیە و ناوە ناوەش پۆلیسى دارستان دەستگیریان دەکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەسەر کوشتنى ئاسک 15 کەس دەستگیرکراون

لەسەر کوشتنى ئاسک 15 کەس دەستگیرکراون