بینای بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبان دروست دەكرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەدەست و دیارییەوە هاتە چەمچەماڵ 

+964

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەدەست و دیارییەوە هاتە چەمچەماڵ و باڵەخانەیەك بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ دێتە دروستكردن.

ئەمڕۆ 25.5.2024 بەردی بناغەی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ دانرا و وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی لەوێ بوو.

هەڵگورد محەمەد بەڕێوەبەری چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ بە 964ی وت، لە مانگی 10ی ساڵی 2024 بە فەرمانی وزاریی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڕیاردرا بە بنیادنانی بینایەک بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن و چاککردنی رێگەوبانی چەمچەماڵ.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە سەرەتای دروستبوونی فەرمانگەکە و بوونی بە بەڕێوبەرایەتی، ئێمە ماوەی 19 ساڵە لە بینای کڕێداین، بە پێویستمان زانی ئەم داوایە بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنین و بینایەکمان بۆ دروست بکەن.

“ئێستا ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گرفتی کەمی شوێنمان هەیە، بەشێکی زۆری ئامێر و کەلوپەلەکانمان هیچ شوێنێکمان نییە بیانپارێزێت، لە ناو کۆڵان و شەقامەکاندا رایاندەگرین، بە دروستکردنی بیناکە ئەو کێشەمان نامێنێت”، هەڵگورد محەمەد وای وت.

بڕیارە  بیناکە لە تەنیشت بانکی چەمچەماڵ بنیاد بنرێت، بە 288 ملیۆن و 645.500 هەزار دینار، كە بە شێوەیەکی راستەوخۆ پڕۆژەكە جێبەجێ دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هەڵمەتى نیشتمانى بۆ سەلامەتى رێگاوبانەکان رادەگەیەنر...

هەڵمەتى نیشتمانى بۆ سەلامەتى رێگاوبانەکان رادەگەیەنرێت