مین و تەقەمەنی دەتەقێنرێنەوە

دانیشتووانی سۆران و گوندەکانی سبەی لە چیای گۆڕەز نزیک مەبنەوە

964+

شۆڕش قادری

دانیشتووانی سۆران و گوندەکانی دەورووبەر، نەکەن سبەی لە چیای گۆڕەز نزیک ببنەوە، مین و تەقەمەنی دەتەقێنرێنەوە و ئەگەریش گوێتان لە تەقینەوەکە بوو، مەترسن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر لە ئـــــاگــــادارییەکدا دەڵێت، “رۆژی یەکشەممە 25.5.2025 لە کاتژمێر 10 بۆ 11ـی پێشنیوەڕۆ، هەڵدەستین بە لەنابردنی ژمارەیەک مین لە کێڵگەمینەکانی چیای گۆڕەز، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە دەبیسترێت”.

داوایشی لە  لە دانیشتوانی سۆران و گوندەکانی بالەکیان، مەجیداوا، هاودیان، مەزنێ، سارداو و دەورووبەری کردووە، سبەینێ بۆ هیچ مەبەستێک لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە و لــەکـــاتـــی بـیـسـتــنـی دەنـگی تەقینەوەکە نــــیــــگەران نەبن.

پێشتریش چەند جارێک بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی لەو شاخە تەقاندووەتەوە و لەناوی بردوون.

شه‌ش كێڵگه‌ى مین له‌ناو ماسته‌رپلانى گه‌شتیاری ئید...

شه‌ش كێڵگه‌ى مین له‌ناو ماسته‌رپلانى گه‌شتیاری ئیداره‌ى سۆران دان

لە سۆران سبەی مین دەتەقێننەوە و دەنگەکەی بەرز دەبێ

لە سۆران سبەی مین دەتەقێننەوە و دەنگەکەی بەرز دەبێ