کرێشیان بۆ خەرج دەکرێ

مامۆستا کوردەکانی دوزخورماتوو دەچنەوە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کێشەی مامۆستایانی سەر بە خوێندنی کوردی، “وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان” لە دوزخورماتوو چارەسەرکرا و لەمەودوا وەک چاودێر لە تاقیکردنەوەکانی وزاری بەشداردەبن لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا.

ئەگەرچی پێشتر خوێندکارە کوردەکان گرفتی نەبوونی مامۆستای بەشی زمانی کوردییان هەبوو ،لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا کەس روونکردنەوەی بۆ نەدەدان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025، فەرەیدوون قادر، سەرپەرشتیاری بەشی خوێندنی کوردی لە دوزخورماتوو بە 964ـی وت، دوای هەوڵێکی زۆر توانیمان رەزامەندی وەزیری پەروەردەی عێراق وەربگرین بە دانانی مامۆستایانی سەر بەهەرێمی کوردستان وەک چاودێری تاقیکردنەوەکانی وزاری لە قەزاکەدا.

پێشتر مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە دوزخورماتوو کە ژمارەیان 570 مامۆستا بوون، بێ بەشکرابوون لەچاودێری تاقیکردنەوەکان، سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی وتی، ماوەی دوو ساڵە لەلایەن بەغداوە کێشە و گرفتییان بۆ دروست دەکرێت، ئەمەش زیانی بەخوێندکارە کوردەکان گەیاندبوو، چونکە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا کەس روونکردنەوەی بۆ نەدەدان، تەنی مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بوون.

لە دوو ساڵی رابردودا بە بیانووی ئەوەی کە مامۆستایان کارتی زیرەکی وەزارەتی پەروەردەی عێراقیان پێ نەبووە و  تەوتین نەکرابوون، ئەو بڕەپارەیەشیان بۆ خەرج نەدەکرا کە وەکو چاودێر لەسەر تاقیکردنەوەکان بوون، بە قسەی فەرەیدوون قادر بێت، لە ئێستادا ئەو کێشەیەشیان بۆ چارەسەر کردوون و بەپێی ئەو نوسراوەبێت پێیان گەشتووە، لەلایەن بانگی رافیدەینەوە، کرێی چاودێریان بۆ خەرج دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

مامۆستا کوردەکان لە دوزخورماتوو ناتوانن چاودێری تاقیک...

مامۆستا کوردەکان لە دوزخورماتوو ناتوانن چاودێری تاقیکردنەوەکان بکەن