دیمەنی بەرهەمی پەتاتەی دهۆک.وێنە.بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دهۆک
لە دهۆک
48 هەزار دۆنم زەوی بە پەتاتە چێندراوە
964+
توانا نەقی
پەتاتەی دهۆک ئەمساڵ حەشر دەکات و جوتیارانی پارێزگاکە 48 هەزار دۆنم زەوییان بە پەتاتە چاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، کشتوکاڵی دهۆک بڵاویکردەوە، لە پارێزگای دهۆک وەرز وەرزی پەتاتەیە و ئەمساڵ 48 هەزار دۆنم زەوی بە بەو بەرهەمە چێندراوە و چاوەڕێدەکرێت بەرهەمێکی زۆری هەبێت.
دەشڵێت، ئەوان پێشبینی دەکەن کە بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتە 600 هەزار تۆن بێت کەلەلایەن جوتیارانی پارێزگاکەوە بەرهەم هاتوون.
کوشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک پشتیوانی بۆ جوتیارانی ناوخۆ بڕیاری داوە رێگری بکات لە هاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەو رێژە پەتاتە زۆرە ساغ بێتەوە.
ئەو بەرهەمی پەتاتەیە دەنێدرێتە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش و هەتا ئێستا 127 کۆگای بەڕاد لە پارێزگاکە بوونی هەیە.