گرافیک؛ 964+
بۆ هاوڵاتیان
به‌رگریى شارستانیى راپه‌ڕین ژماره مۆبایلی ته‌واوى بنكه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى بڵاوكرده‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌رگریى شارستانى هەرچى ژماره مۆبایلى بنكه و تیم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى هه‌یه، له لیستێكدا بۆ هاوڵاتیان بڵاویكردنەوه و ده‌ڵێن، زوو په‌یوه‌ندیكردنیان له كاتى رووداوه‌كاندا، زیانه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه ئه‌مڕۆ یەکشەممە 18.5.2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به هاوڵاتیان وتراوه لە کاتی بوونی ھەر رووداوێکی تایبەت بە بەرگریی شارستانی، پەیوەندی بە ژمارە 115ـى بێ به‌رامبه‌ر بكه‌ن، له نزیكترین بنكه‌وه تیمه‌كان ده‌گه‌نه لایان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان خێرا پەیوەندی بە تیمەکانیانه‌وه بكه‌ن، ئه‌وا زیانی رووداوه‌كان كه‌متر ده‌بنەوە.
به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى به‌رگریى شارستانیى راپه‌ڕین، لیستێكى ته‌واوى ژماره مۆبایله‌كانى بنكه و تیم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیش بۆ هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كە به‌م شێوه‌یه‌یە:
