بەمزوانە بۆ ئەوانی دیکەش دێت

ئێستا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک تەنیا بۆ هەڵەبجە بەردەستە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک تەنیا بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە، بەمزوانە بۆ پارێزگاکانی دیکەش بەردەست دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەت دەڵێت: لە ئایندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت و بڵاوی دەکەینەوە.

هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کۆبۆنیان نییە یان دەیانەوێت خانە جیا بکەنەوە، یاخود ناوی نوێ زیاد دەکەن، ئەوا بۆ ئەوانیش ئەو خزمەتگوزارییە زۆر نابات چالاک دەکرێت.

دەتوانن هەر لەماڵەوە بە ماوەی پێنج خولەک ببن بە خاوەنی ...

دەتوانن هەر لەماڵەوە بە ماوەی پێنج خولەک ببن بە خاوەنی كارتی خۆراک