لە ماڵی زۆربەمان ئامادەباشی راگەیەندرا و کۆمسیۆنیش دوو هەزارەکانی گەورە کرد
964+
ژووری هەواڵ
ئەمساڵ بە تێروپڕی حیسابی سەفەری حاجیان کراوە، جگە لە موفتی و مورشیدی ئاینی، 25 کەس لە تیمی پزیشکی لە گەڵیاندا دەنێردرێت و سێ شێفیشیان لەگەڵە بۆ دروستکردنی خواردن.
لە ئەمڕۆوە سەدان هەزار ماڵ لە هەرێمی کوردسیان دەکەونە حاڵەتی ئامادەبەشییەوە، هۆکارەکەش ئەوەیە تاقیکردنەوەی کۆتایی سالی پۆلە نا کۆتاکان دەست پێدەکات.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند ئەمساڵ لە دایکبووانی ساڵی 2007 تەمەنیان بووەتە 18 ساڵ و بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام هەر وا بە بێدەنگی تێنەپەڕی، قسەی زۆر لەسەر بەخاک سپاردن و دەرهێنانەوەی تەرمەکەی کراو تائێستاش هیچ شتێکی یەکلاکەرەوە بەردەست نییە.
لە کۆیە ئەمڕۆ باس باسی خوشکەکەی دڵداری شاعر بوو، لەو شارە ئینستیوتێک بە ناوی زەینەب خان ناسراو بە (کچە کورد) کرایەوە، ئینستیوتەکە بۆ کاری لێکۆڵینەوە، وەرگێڕان و هۆشیاری کەلتووری سوودی لێ دەبینرێ.