دەرچوویەکی زانکۆ لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن. وێنە:964.
دەبنە گرێبەست
لە مەخمور ناوی 150 کەس گەڕایەوە بۆ دامەزراندن
ژووری هەواڵ
لە مەخمور ناوی 150 کەس گەڕایەوە بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست و داوایانلێدەکرێت سەردانی شارەوانی بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.5.2025، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی مەخمور لیستی ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە سنوورەکە بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچووە و دەڵێت، بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
شارەوانی مەخمور داوا لەو 150 کەسە دەکات رۆژی یەکشەممە 11.5.2025 سەردانیان بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی دامەزراندنیان.
بەگوێرەی ئەو لیستەی شارەوانی مەخمور بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسانە موچەکانیان 300 هەزار دینارە و لە بەڕێوەبەرایەتی، قوتابخانە و قایمقامیەتی و دامەزراوەکان وەک فەرمانبەری گرێبەست دەستبەکار دەبن.