ژن و پیاوێک بە سۆبای نەوت گیانیان لەدەستدا

964+

زۆسک باڵەک

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و غازی سۆباوە لە ژووری خەوتنەکەیاندا، پیاو و ژنێکی بەساڵاچوو گیانیان لەدەستدا.

شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ تایبەت بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ ژن و پیاوێک کە بۆ سەردانی ماڵی کچەکەیان لە گوندی دۆڵی خانەقا سەردانی ناحیەی قەسرێیان کردبوو، لە ژوری خەوتنەکەیان بەهۆی غازی سۆباوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ژن و پیاوەکە بەیەکەوە لە ژوورێکدا خەوتبوون لە ماڵی کچەکەیان لە ناحیەی قەسرێ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کە سەریان لێداون، زانراوە کە گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوەی هێمن بەکر