شارەوانی تەندەری راگەیاندووه
كه‌پر و شۆسته‌كانى بازاڕى میللی كوران له هه‌ولێر نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانیی هەولێر تەندەری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی کەپر و شۆستەکانی بازاڕی میللى کورانی له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگا راگەیاند و دوا واده‌شی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه ده‌یانه‌وێت ته‌ندره‌كه وه‌رگرن.
بازاڕى كوران، یه‌كێكه له بازاڕه میللییه‌كانى هه‌ولێر و رۆژانه كڕیارێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن، ده‌كه‌وێنه ناو گه‌ڕه‌كی كوران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، کاتژمێر 11ی پاش نیوەڕۆی رۆژى یەکشەممە 25.5.2025 ـى وه‌كو دوایین وادە بۆ به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌ن كۆمپانیاكان دیاریكردووه بۆ وەرگرتنی تەندەرەی نۆژەنکردنەوەی ئه‌م بازاڕه، دیاریكردووه.
شاره‌وانى 90 رۆژى ته‌قویمى بۆ ته‌واوكردنى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه داناوه و هه‌ر رۆژێكیش دوابكه‌وێت بڕى 250 هه‌زار دینار وه‌كو سزا دیاریكردووه.