لە سلێمانى بۆ مانگى 4

نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە ئەوپەڕى 7500 دینارە

964+

وریا فەتاح

نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى چوار لە سلێمانى لە نێوان 6500 بۆ 7500 دینارە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لیژنەى دیاریکردنى نرخى مۆلیدەى ئەهلییەکان، بەپێى نرخى سووتەمەنى لە بازاڕ و هەر کاتژمێرێک کارەباى مۆلیدە، بڕیاریدا بۆ یەک كاتژمێر 42 دینار بێت، بەمەش نرخى یەک ئەمپێر کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگى چوار لە سلێمانى لە نێوان 6500 بۆ 7500 دینارە.

روونیشکراوەتەوە کە لەو مانگەدا، مۆلیدەکان لە نێوان 155 بۆ 179 کاتژمێر کاریان کردووە.

لەبارەى خشتەى کارپێکردنى مۆلیدەکانیش بۆ ئەم مانگە تا رۆژى 15.5.2025 بەم شێوەیە دەبێت:

🔹رۆژانە لەکاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ تا 1ـی شەو کاردەکەن.

🔹کاتژمێر 1ـی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30 ـى بەیانی.

🔹کاتژمێر 6:30ـى بەیانی تا 8:00ـى بەیانی کاردەکەن.

🔹کاتژمێر8ـى بەیانی تا 12ـى نیوه‌ڕۆ کارناکەن.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە