سیمیناریان پێشكه‌ش كرد
له هه‌ولێر و سۆران ئاماده‌كارییه‌كان بۆ په‌تاى تاى خوێنبه‌ربوون چڕتر ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر و خۆپاراستنى ته‌ندروستى سۆران رێكار و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ په‌تاى تاى خوێنبه‌ربوون چڕتر ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زنجیره‌یه‌ك چالاكی ته‌ندروستییان ئه‌نجامدا.
بەرێوەبەرایەتیه‌كه‌ی سۆران، بە هەماهەنگی بەشه‌كانی پتەوکردنی تەندروستی و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان له چوارچێوه‌ى سمینار و خولی ساڵانە و جێبەجێکردنی پلانی بەرنامەی کار بۆ سالى 2025 سەردانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی فێرکاریان کرد له سمینارێكدا بۆ کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكه نەخۆشی ڤایرۆسی تای خوینبەربوونیان بۆ كارمه‌نده‌كان باسكرد و تیشک خرایە سەر چۆنیەتی پرکردنەوەی فۆرمی تای خوێنبەربوون (HF) و وەرگرتنی سامپلی خوێن بۆ نەخۆشەکە بە مەبەستی خۆپاراستنی زیاتر لە وەرزی هاوین و بەرچاو روونی زیاتر بۆ جەژنی قوربان.
له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێریش، سیمینارێکی تێروتەسەل سەبارەت بە تای خوێنبەربوون بۆ بەشێک لە پزیشكان و سەرۆک بەش و پەرستارانی نەخۆشخانە و ستافی کارگێڕی پێشکەشکرا، تیایدا بەرچاوڕوونی درا سەبارەت بەم پەتایە و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشیەکە بۆ هەر پێشهات و بوونی هەر حاڵەتێک لە نەخۆشیەکە.