تایبەتمەندییەکی نوێی ئاپەکەیە

وەزارەتی پەروەردە ئیتر راپرسییەکانی لە “ئی هەڵسەنگاندن” دادەنێت

964+

ژێوار خدر

وەزارەتی پەروەردە ئیتر راپرسییەکانی پەیوەست بە خوێندن بە ئۆنڵاین و لەسەر ئەپڵیکەشنێکی دیاریکراو ئەنجام دەدات و ئەگەر تۆش مامۆستای زانستیت دەتوانیت بڕۆی بەشداری راپرسییەک بکەیت لەسەر کتێبی زانستی پۆلی چواری بنەڕەتی.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، لە ناو ئەپڵیکەیشنی  “ئی – هەڵسەنگاندن” کە ئەپڵیکەیشنێکە تایبەتە بە قوتابیان و دایکوباوکی قوتابیان، ئێستا بەشی راپرسی دانراوە، کە تایبەتمەندییەکی نوێیە بۆ ئاپەکە زیاد کراوە.

دەشڵێت، بۆ لەمەودوا هەر کات وەزارەت بیەوێت راپرسیەک بکات لەسەر بابەتێکی زانستی یان کارگێری، کە پێویستی بە رای بەرێوەبەر، مامۆستایان یان بەخێوکارانی قوتابیان بێت، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی زانستیانە و دروستتر بتوانێت ئەنجام وەربگرێت لە بری ئەوەی راپرسییەکە لە سۆشیال میدیا بکات لەو ئاپە دەیکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیستا مامۆستایانی بابەتی زانست دەتوانن رای خۆیان بدەن لەبارەی یەکەمین راپرسی کەلەسەر کتێبی زانستی پۆلی چوارەمی بنەڕەتی دانراوە، کە ئەمساڵی خوێندن لە قوتابخانەکان خوێندراوە، راپرسیەکەش تا 4.5.2025  بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پەروەردە ئیتر راپرسییەکانی لە “ئی هەڵسەنگاندن” دادەنێت