پێچەوانە بووەتەوە

نرخی تەبەقەیەک هێلکە زیاترە لە کیلۆیەک مریشک

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

نرخی هێلکە و مریشک پێچەوانە بووەتەوە، بەجۆرێک یەک تەبەقە هێلکە نرخەکەی شەش هەزار دینارە و کیلۆیەک مریشکیش نرخەکەی لە نێوان دوو هەزار و 500 بۆ سێ هەزار دینارە.

لەگەڵ هەناردە کردنی هێلکە بۆ پارێزگاکانی خواروی عێراق کەمبوونەوەی هەناردە کردن لە  وڵاتانی دەرەوە، نرخی هێلکە بەرز دەبێتەوە، لە بەرامبەریشدا مریشک لەگەڵ وەستانی هەناردە کردنی مریشک بۆ پارێزگاکانی خوارووی عێراق نرخەکەی دابەزیوە.

دیار سابیر، مریشک فرۆشێکە بە 964ـی وت، ”لەلای ئێمە مریشکی دهۆک هەیە، کە کیلۆی بە سێ هەزار دینارە و هۆکاری گرانی نرخەکەشی ئەوەیە، کە ناڕوات بۆ پارێزگاکانی خوارووی عێراق، لەگەڵ کرانەوەی کێڵگە پەلەوەریەکان ئەوان ناچار دەبن بیفرۆشن جا بەهەر نرخێک بێت”.

حاجی رەشاد خۆشناو، دوکانداری بەرهەمە ئاژەڵییەکان بۆ964 وتی، ”هەر کاتێک هەناردەی هێلکە بۆ دەرەوە زیاد بکات، نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، ئەمڕۆ هێلکەم نەهێناوە لەبەر گرانی نرخەکەی، کارتۆنی 60 هەزار و تەبەقەی بە شەش هەزارە، لەبری هێلکەی سپی هێلکەی خۆماڵی لە گوندەکان دەهێنین ئەویش تەبەقەی بە 10 هەزار دینارە “.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تەواوی مریشکەکانی دەواجنێک لە گوندێکی ناحیەی خەلەکان ...

تەواوی مریشکەکانی دەواجنێک لە گوندێکی ناحیەی خەلەکان سووتان