چەند دیمەنێکی دۆڵی شیوەن لە قەزای سیدەکان و ناو شاری کەرکوک
گەرمیان لە 40 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە
پلەی گەرما بەرزتردەبێتەوە و لە هەندێک شوێنێش تۆز و خۆڵ دەبێت
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش، لە هەندێک لە ناوچەکانی کوردستان تۆز و خۆڵێکی کەم لە ئاسمان دەبینرێت و پلەی گەرماش تادێت، بەرزتر دەبێتەوە، بەشێوەیەک لە ناوچە گەرمەکان لە 40 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆزۆ خۆڵ، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەزردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، پلەی گەرماش کەمێکی دیکە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی